قوتابییە نمرە بەرزەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤ خەڵاتکران. رۆژی دووشەممەی ١٨-١١-٢٠٢٤ لە مەراسیمەکی شایستەدا دوایی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ، قوتابییانی ئامادەییەکەمان بەپێدانی چەند پاداشتێک خەڵاتکران. ئامادەییەکان سوپاس و پێزانینی بە قوتابییان بەخشی و هیواخوازی نمرەی بەرز بۆ قوتابییانی ئەمساڵ خواست.

لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ / ٢ / ٢٠٢٤ ئامادەیی ناودارانی کوردستانی ناحکومی هەڵسا بە ئەنجامدانی پێشانگایەکی هونەری و میوزیکی لە هۆڵی چاڵاکی قوتابخانەکان بە بەشداری کۆمەلێک مامۆستاو قوتابی ئازیز

ڕۆژی چوارشەممەی (11/12/2025) ئامادەییەکەمان گەشتێکی بۆ قوتابیانمان ڕێکخست بۆ کتێبخانەی زەیتون، جیا لەوەش قوتابییانمان بەشداربوون لە پێشانگایەکی خۆشنووسی، کە لە کتێبخابەکە کرابوویەوە، ئەو کەشە بووە هۆکارێك بۆ ئەوەی قوتابییان دڵخۆشبن و زانیاریی نوێ دەربارەی ئەو کتێبخانەیە وەربگرن.