Our Team

دەربارەی قوتابخانەی ناوداران

ئامادەی ناودارانی کوردستان لە ساڵی 2017 لە لایەن چەند مامۆستایەکی ئەزموندار دامەزراوە .مامۆستای بە توانا پیرۆزیەکەی لەوەدایە لە هەموو بارودۆخی قوتابیان تێبگات جا ناوداران بەوە جیاوازە کە مامۆستاکانیان لە بارودۆخی قوتابیان تێدەگەن و بەشێك لەم مامۆستایانەش هەر خۆیان خاوەنی قوتابخانەکەن ئەمەش قوتابی خۆشحاڵ دەکات چونکە دەتوانێت هەموو ویستەکانی خۆی بە هاوڕێیەتی مامۆستاکانی بە دەست بێنێت. ئەم قوتابخانە لەسەر بنچینەی خزمەتکردنی میللەت دامەزراوە، بەڵگەش بۆ ئەمە لەم قوتابخانە ژمارەیەك لە کورسی دابین کراوە بۆ قوتابیانی کەم دەرامەت. بە شێوەیەکی سەردەمیانە خزمەتی قوتابیان دەکات(فێنککەرەوە،مێزی نوێ،سمارت بۆرد) ساڵ بە ساڵ بەرەو پێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لە ساڵی 2017 لەگەڵ 140 قوتابی قوتابخانەی ناوداران کراوە بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ 400 قوتابی بەردەوامن . قوتابخانەی ناوداران ناودارە بەوەی کە متمانەی دایك و باوکانی بە دەست هێناوە. هەموو هەوڵێکیان بۆ سەرکەوتنی قوتابیانە بۆ ئەم مەبەستەش بینای کچان و کوڕان جیایە، ڕێست وەرگرتنی کچان و کوڕان جیایە. ستافێکی بە توانا چەندین ساڵە قوتابی ناوازە و نمرەدار بەرهەم دەینن دەتوانن لە خوارەوە سەیری کۆمێنتی قوتابیانی چەند ساڵەی ناوداران ببینن.